بزانە عەیار 21 بەچەندە؟

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی؛ هەر مسقاڵێک چوار هەزار دیناری لێبووەوە

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک سێ بۆ چوار هەزار دیناری لێبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5042 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 151 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 133 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە بە ملێۆنێک و 137 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 133 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 82 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 927 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

سەروو 5000 دۆلارە؛ نرخى زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد

سەروو 5000 دۆلارە؛ نرخى زێڕ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد

نرخى زێڕ بەرزە؛ گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان روویداوە

نرخى زێڕ بەرزە؛ گۆڕانکارى لە نرخى مسقاڵەکان روویداوە