دۆناڵد ترەمپ
كۆشكی سپی:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی ئێرانه‌وه بڕیار ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆشکی سپی دووپاتی کردەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران دەدات.
وتەبێژی کۆشکی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند، “ترەمپ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران دەدات لەسەر بنەمای ئەوەی چی باشترینە بۆ وڵاتەکەمان و ئاسایشی نیشتمانیمان”.
هاوکات سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە “رەنگە گۆڕینی رژێم لە ئێران باشترین شت بێت کە رووبدات”.
هێشتا دیار نییە سەرۆكی ئەمریكا كەی بڕیار لە بارەی ئێرانەوە دەدات، بەڵام ئه‌م قسانه له كاتێكدایه ئه‌مریكا و ئێران ئێستا له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و گه‌ڕێكی دانوستانه‌كان له مه‌سقه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره سێشه‌ممه‌ش له ژنێڤ شاندی هه‌ردوولا گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام دیار نییه شانده‌كان له‌سه‌ر چ ئاستێكن.