لە هەولێر تەنیا سێ جۆر مامەڵە بەردەستن و ئەوانی تر راگیراون

بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پسووڵەی خۆراک کاراکرانەوە

964+

ژێوار خدر

سیستەمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک دوای وەستانێکی کاتی، دووبارە دەستی بەکارکردن کردەوە و هاوڵاتییان دەتوانن تەنیا بۆ چەند کارێکی دیاریکراو ئەپلیکەیشنەکە بەکاربهێنن، لە ئێستادا لە پارێزگای هەولێر تەنیا خزمەتگوزارییەکانی (بلۆککردن، لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو) کارا کراونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی پارەداندا هەموو مامەڵەکان راگیرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەپلیکەیشنەکەیان بۆ هاوڵاتییان کردووەتەوە، بەڵام هێشتا سیستەمەکە بەتەواوی نەگەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەم هەنگاوە دوای چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکان دێت بۆ ئەوەی رێگری لە دواکەوتنی مامەڵەی هاوڵاتییان بکرێت، بەڵام بەکارهێنەران ناتوانن هەموو جۆرە گۆڕانکارییەک لە زانیارییەکانیاندا بکەن.

سەبارەت بە مامەڵەکانی وەک زیادکردنی منداڵ، مارەبڕین و گواستنەوەی بریکار، تا ئێستا لە ناو ئەپلیکەیشنەکەدا بەردەست نین و کارا نەکراونەتەوە، بڕیار وایە دوای تەواوبوونی چاکسازییەکان لە سیستەمەکەدا، ئەو خزمەتگوزارییانەش بۆ هاوڵاتییان کارا بکرێن و هەر کاتێک هەر جۆرە مامەڵەیەکی نوێ زیاد بکرێت، بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی 10 رۆژی د...

ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە کارا کرایەوە