دوای باران بارین تەم بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی داپۆشیوە
لە هەندێک ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
964+
ژێوا خدر
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان روو لە گۆڕان دەکات و شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات، پێشبینی دەکرێت لە بەیانی زووی سبەینێوە باران لە دهۆکەوە دەستپێبکات و دواتر تەواوی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، لە هەندێک کاتیشدا بارانەکە بە شێوەی لێزمە و لەگەڵ هەورە تریشقە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 13.1.2026، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە باران بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام بۆ سبەی شەممە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان زیاتر دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەم شەپۆلە لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، ئەوەش کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی