لەسەر رێگای هەولێر - شەمامک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگای هەولێر – شەمامک ماتۆڕسوارێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و گیانی لەدەستدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2026 لەسەر رێگای هەولێر – شەمامک و لە بەردەم بەنزینخانەی چیا، گەنجێکی ماتۆڕسوار کە تەمەنی 21 ساڵە، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، “تەرمەکە لە ئێستادا لە پزیشکی دادیە، گەنجەکە سەڵت بووە و ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە خەڵکی گوندی مێرخوازرە لە ناحیەی شەمامک.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە هەولێر ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە...

لە هەولێر ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندارە