ئه‌مشه‌و یاریی زۆر به‌هێز له‌ یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی چوون له‌ قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و، مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی رووبه‌ڕووی ریال بێتیسی ئیسپانی ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها یوڤێنتۆسی ئیتالی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فرایبۆرگی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات، یاریی نێوان رۆمای ئیتالی و ریال سۆسیدادی ئیسپانیش یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كان و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رنجڕاكێش بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یاریی لیشبۆنا و ئارسیناڵیش جێی بایه‌خی چاودێرانی وه‌رزشییه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و له‌ یۆرۆپالیگ
قۆناغی 16 – یاریی چوون

رۆما – ریال سۆسیداد  20:45
بایه‌رلیڤه‌ركوزن – فرێنكفارۆشی 20:45
یۆنیون به‌رلین – سانت جیلواز  20:45
سپۆرتینگ لیشبۆنا – ئارسیناڵ  20:45
سێڤییا – فه‌نه‌رباخچه‌  23:00
یوڤێنتۆس – فرایبۆرگ  23:00
مانچێسته‌ر یونایتد – ریال بێتیس 23:00
شاختار دۆنێتسك – فاینۆرد رۆتردام