کێڵگە نەوتییەکان
قۆناغێکى دیکەى رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ تیمە تەکنیکییەکانى حکومەتى سوریا چوونە رمێلان و سوێدییە
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان
بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتنە کێڵگە نەوتییەکانی رمیللان و سوێدییە و بەرپرسێکی باڵاش دەڵێت، موچەی کارمەندان زیاد دەکرێت.
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا و نوێنەرانی کۆمپانیای نەوتی سوریا (SPC) ، گەیشتنە کێڵگەکانی رمیللان، ئامانج لێی ئەنجامدانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی دۆخی کێڵگەکانە وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی داهاتوو.
وەلید یوسف، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی سووریا رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە موچەی کارمەندانی کێڵگە نەوتییەکان بەرزدەکرێتەوە و دەستبەرداری هیچ کارمەندێکی کێڵگەکانی حەسەکە نابن.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە داهاتوودا هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکرێت بە مەبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان.
شاندەکەی حکومەت پێکهاتبوون لە فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و تیمە هونەری و ئەندازیارییەکانی کۆمپانیای نەوت.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح