خۆراک، شیر، دەرمان و کەلوپەلی ناوماڵ

ناحیەی پێباز هاوکارییەکانی کۆکردەوە و رەوانەی رۆژئاوای کوردستانی کرد

964+

فەرهاد حەسەن

هاوکارییەکانی دانیشتوانی ناحیەی پێباز و دەوروبەری دوای کۆکردنەوەیان لە کەمپینێکدا ئەمڕۆ بۆ رۆژئاوای کوردستان بەڕێكرا.

عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی پێبازی سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و لێپرسراوی بنکەکانی ئاسایش و پۆلیس و سەرپەرشتیارانی راستەوخۆی کەمپینەکە بڕی کۆکراوەی هاوکارییەکانی راگەیاند.

زیاتر لە 3000 سەبەتەی خۆراک کە هەریەکێک لەو سەبەتانە 13 جۆر مادەی تێدایە، 375 بەتانی و دۆشک، بڕێکی زۆر شیری منداڵان و دەرمان و کەلوپەلی ناوماڵ، هاوکارییە کۆکراوانکانی دانیشتوانی ئەم ناحیەی بوون.

بەڕێوەبەری ناحیە وتی “تەواوی ئەو هاوکاریانەمان رادەستی مانگە سوری کوردی لە رۆژئاوای کوردستان کرد بۆ ئەوەی بیگەیەننە دەست خوشک و برایانمان”.

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە

کەمپینەکەی هاوکاری رۆژئاوا لە هەڵەبجە دوو رۆژی ماوە

رانیە کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ هاوکاری رۆژئاوای کوردس...

رانیە کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ هاوکاری رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد