بوو بە 19 رۆژ و پێداویستییەکانی ژیان بەرەو تەواوبوون دەچن

ئیدارەی کۆبانێ داوا دەکات دیمەشق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و گەمارۆ هەڵبگرێت

964+

فەرهاد حەسەن

خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کانتۆنی فورات دەڵێت، ئەو لێدوانانەی کە میدیاکانی حکومەتی کاتی بڵاویان کردوه‌تەوە لەگەڵ دەقی رێککەوتنی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق ناگونجێت، داواشی کردوه‌ حکومەتی کاتی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و گەمارۆی سەر شاری کۆبانێ هەڵبگرێت، کە ئەمڕۆ 19 یەمین رۆژیەتی.

بەپێی راگەیاندراوێکی خۆبەڕێوەبەرییەکە، لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوان و دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کۆبونەوەیەک لەنێوان ئیدارەی کۆبانێ و جێگری پارێزگاری حەلەب ئەنجامدراوە، تیایدا کەسایەتییە کورد و عەرەبەکانی گوندەکانی کۆبانێ ئامادەی بوون، لە ئەنجامدا پارێزگار بانگهێشتێکی فەرمی ئاڕاستەی ئیدارەی کۆبانێ کرد بۆ سەردانی حەلەب بە مەبەستی بەدواداچون بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

دەڵێت “بە پشتبەستن بەو بانگهێشتە، شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و کەسایەتییە دیاره‌كان چوونە حەلەب، لەوێ کۆبونەوەیەک لەگەڵ جێگری پارێزگار و فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو پارێزگایە ئەنجامدرا، چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوێ کرا، دیارترینیان ئەو هەنگاوانەی لە قەزای ئەلشیوخ گیراونەتەبەر، ئەو رێکارانەی کە لە جەلابییە پێویستن قەزاکە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ئەو گوندانەی کە لێیەوە ئاوارەبوون.

پرسە سەرەتاییەکانی خزمەتگوزاری لەوانەش پچڕانی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت،پێداویستییە تەندروستییەکان و خۆراکی منداڵان لە کۆبوونەوەکە باسکراون، بەڵام دەڵێت “تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەلایەن حکومەتەوە نەندراوە، بەتایبەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە جەلەبیە و هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر شاری کۆبانێدا سەپێندراوە”.

ئیداره‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌میدیاكانی دیمه‌شقه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌شدارنین له‌چارەسەرکردنی کێشەکان و لەگەڵ دەقی رێککەوتنەکەشدا ناگونجێت، هەروەها ناونانی کۆبانێ بە “قەزا” و پێداگری لەسەر بەکارهێنانی ناوی “عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب” دووره‌ له‌ كاری پێكه‌وه‌یی.

له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوه‌وه‌ كاتێكی هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌ستپێكرد، گه‌مارۆی توند خرایه‌سه‌ر شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان و سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی كاتی سوریا به‌ڵام هێشتا گه‌مارۆكه‌ی هه‌ڵنه‌گیراوه‌.

لە ماوەی 19 رۆژی گامارۆکەدا، کۆبانی تووشی کەمیی دەرمان بە گشتی و بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە و توشبووانی شێرپەنجەیان هەیە.

نەبوونی شیری شیری منداڵان قەیرانەکەی زیاتر کردووە، هاوکاتە لەگەڵ بەتاڵکردنەوەی بازاڕەکان لە سەوزە و خۆراکە سەرەتاییەکان، پچڕانی کارەبا بەشە گرنگەکانی ناو نەخۆشخانەکانی پەکخستووە، لە کاتێکدا کەمیی سووتەمەنی ژیانی رۆژانەی نزیکەی 600 هەزار دانیشتووی شارەکە و ئەوانەی ئاوارەبوون لەناو شارەکەدا قورستر کردووە.

هەروەکو بڕیاربوو، ئەو گەمارۆیە بە پێی ئەو رێککەوتنە هەڵبگیرێت کە لە 29.1.2026 لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا واژۆکرابوو، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش گەمارۆکە بەردەوامە.

لە کۆبانێ 14 وێستگەی دابەشکردنی ئاو لەکارکەوتوون

لە کۆبانێ 14 وێستگەی دابەشکردنی ئاو لەکارکەوتوون

رێگری لە هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بگاتە ک...

رێگری لە هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بگاتە کۆبانێ

سوپای عەرەبی سوری دەست لە کۆبانێ ناپارێزێ و پێشێلی ئاگ...

سوپای عەرەبی سوری دەست لە کۆبانێ ناپارێزێ و پێشێلی ئاگربەست دەکات