زیادبوونی ئاوی سەرچاوەی هەڵشۆ خشتەی دوو رۆژی گۆڕیوە

گۆڕانکاری لە دابەشکردنی ئاوی قەڵادزێ دەکرێت

964+

ژێوار خدر

بەهۆی زیادبوونی رێژەی ئاو لە سەرچاوەی هەڵشۆ و بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆچوون، خشتەی دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی قەڵادزێ بۆ رۆژانی هەینی و شەممە گۆڕانکاری بەسەردا هات

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ رایگەیاند، لەمەودوا رۆژانی هەینی بەشێک لە گەڕەکی راپەرین و ناو شاری قەڵادزێ ئاویان پێ دەدرێت، بەڵام هەمان ئەو بەشە لە رۆژی شەممەدا ئاویان پێ نادرێت، ئەم بڕیارەش تەنیا بۆ کۆتایی هەفتەیە و رۆژانی دیکەی هەفتە پرۆسەی دابەشکردنی ئاو وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکە، گۆڕانکارییەکە گەڕەکەکانی (راپەرین، مام قاسم، ناو بازاڕ و دەوروبەری) دەگرێتەوە، ئەم هەنگاوە وەک رێکارێکی تەکنیکی بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاوە زیادەی سەرچاوەی هەڵشۆ گیراوەتە بەر، تاوەکو لەو رۆژانەدا بە زۆرترین شێوە بگاتە دەستی هاوڵاتییان و رێگری لە بەفیڕۆچوونی بکرێت.

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە گەڕ...

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکی شەهیدان دەهێنین