شەش هەزار ماڵ لێیسودمەند دەبن

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکی شەهیدان دەهێنین

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ دەیەوێت بە پرۆژەیەک کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکی شەهیدان کۆتایی پێبهێنێت و هێڵی سەرەکی بۆ گەڕەکەک بونیاد دەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.11.2024، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ رایگەیاند، پڕۆژەی “هێڵی سەرەکی تۆڕی ئاوی گەڕەکی شەهیدان” کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونی زیاتر لە شەش هەزار ماڵ لێیسودمەند دەبن.

ئەو پڕۆژەیە لەسەر بوجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێ بەجێدەکرێت و لەئێستادا توانای دابینکردنی ئاوی بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ هەیە.

سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، پرۆژەی ئاوی خاسە کە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕینەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.

ئەو پرۆژەیە لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی 28 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئێستاش ڕۆژانە 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی 90 هەزار هاوبەشی ئاو لە شاری قەڵادزێ دابین دەكات.

گرفتی کەمی ئاو بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە

گرفتی کەمی ئاو بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە