ترەمپ:

“ئێران لە ترسی هێرشی سەربازی دانوستان دەکات”

964+

ژێوار خدر

دۆناڵد ترامپ دەڵێت، ئێرانییەکان تەنیا لەبەر ئەوە دانوستان دەکەن چونکە نایانەوێت هێرشی سەربازییان بکرێتە سەر، هاوکات هۆشداری دەدات کە هێزێکی دەریایی گەورەی ئەمریکا لەو وڵاتە نزیک دەبێتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسانی تاران لەژێر گوشاردا ئامادەی گفتوگۆ بوون و وتی: “ئەوان نایانەوێت هێرشیان بکەینە سەر، لە کاتێکدا ئێستا ئەسپەردەیەکی گەورەی سەربازیمان بەرەو روویان دەچێت و لێیان نزیک دەبێتەوە.”

ئەم هەڕەشانەی ترامپ لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە کاتی عومان، شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران لە عەمانی پایتەختی ئوردن کۆببنەوە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ و دوورخستنەوەی مەترسیی پێکدادانی سەربازی لە ناوچەکەدا.

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە ئێران خراپی بەسەر بێت

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە ئێران خراپی بەسەر بێت