چی جێماوە؟

ئەمریکا بە یەکجاری باڵەخانەکەی عەنکاوەی بەجێهێشت

964+

ئەحمەد مستەفا

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عەنکاوە و چۆڵکردنی باڵەخانە کۆنەکەی راگەیاند، کونسوڵخانەکە بڕیاریداوە بەشێک لە ژێرخانی ناوچەکە بۆ خزمەتی گشتی بەجێبهێڵێت.

کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.2.2026، بە فەرمی تەواوبوونی پرۆسەی چۆڵکردنی باڵەخانە کۆنەکەی لە شارۆچکەی عەنکاوە  ڕاگەیاند، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 14 ساڵ لە کارکردن لەو باڵەجانەیەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کونسوڵخانەکە، لە 1.2.2026، بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە بە تەواوەتی رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان کراوەتەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر و ستافەکەی کردووە بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان لە گەڕاندنەوەی گەڕەکەکە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و رەخساندنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی خێزانەکان.

لەسەر داوای لایەنی خۆجێی عەنکاوە و بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، کونسوڵخانە بڕیاریداوە بەشێک لە ژێرخانی ناوچەکە بۆ خزمەتی گشتی بەجێبهێڵێ، ئەوانیش:

  • تۆڕی کارەبا و ژێرخانی پەیوەست بەو بوارە.
  • پەرژینی ئەمنی و دیوارە کۆنکرێتییەکان بۆ سوودی شارەوانی.
  •  ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی دەروازەی بەرامبەر بەنزینخانەی بابل بە شارۆچکەکە و کردنەوەی ڕێگاکانی تر بەپێی پلانی شارەوانی.
  • لە 1ی شوباتەوە، خاوەن موڵکەکان دەستڕاگەیشتنی تەواویان بۆ خانووەکانیان دەبێت و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەش لە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەبێت.

رۆژی 3.11.2025، دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە کارکردن تیایدا باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە،  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان بەشداری کردنەوەی کرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە

کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە