"نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار زەرەرم کردووە"

مامەڵەکارانی زیو لە سلێمانی تاقەتیان نەگرت و چوونەوە بەردەم بازاڕی دۆلارەکە

964+

دیلان حەمەجەزا – سلێمانی

مامەڵەکارانی زیو لە سلێمانی تاقەتیان نەگرت و چوونەوە بەردەم بازاڕی دۆلارەکە، بۆ ئەوەی موشتەرییەک بۆ زیوە خێر لەخۆنەدیوەکەیان بدۆزنەوە و هەرچۆنێک بێت، بیکەنەوە بە پارە.

چەند رۆژێکە بەهۆی دابەزینی بەهای زێڕ و زیو خەڵكێکی زۆر لە کوردستان تووشی زەرەر بوون و ئەوەش بازاڕەکانی شڵەژاندووە، دوو رۆژ پێش ئێستا بەردەم بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەڕووی مامەڵەکارانی زیو داخرا و چوونەناو ژێرزەمینی بیناکە، ئەمڕۆ دیسان هاتوونەتەوە دەرەوە و لایەنی پەیوەندیداریش ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەبێ ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی رێکخراو و لە شوێنێکی دیاریکراو، مامەڵەی خۆیان بکەن.

هاوڵاتییەکە لە هەولێرەوە چووەتە سلێمانی و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، کێشەکە ئەوەیە کە زیو دادەبەزێت، کەس خۆی لێنادات و نایکڕێ، خۆیشی لە مامەڵەی زیودا نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار واتە 30 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.

پێداچوونەوە؛ چاوان خەلیل

"ئەو زەرەرانەی لە بازاڕی زیوودا باس دەكرێن ئەسڵ و ئەساسی نییە"