بەشێک لە رێگای سەیرانگای سەرتەک رۆچووە – وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
"مەترسییە بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل"
بەشێک لە رێگای سەیرانگای سەرتەک رۆچووە
964+
شۆڕش قادری
بەشێک لە رێگای سەیرانگای سەرتەک رۆچووە و مەترسییە بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل، شۆفێران ئاگاداربن، ئەگەر رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە بە وریاییەوە لێبخوڕن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، بەشێک لە رێگای سەیرانگای سەرتەک “تەنگی سەرتەک” بەهۆی رۆچوونەوە خراپ بووە و مەترسییە بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل، بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.
ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی هاتوچۆی مەیدان بەربەستیان لە شوێنەکە داناوە.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات، ئەگەر رێیان کەوتە ئەو دەڤەرە، بەوریاییەوە شۆفێری بکەن، بۆئەوەی بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو، تاکو چارەسەرکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە.