زیاتر لە نیو ملیۆن هاوبەشی کارەبا هەن

زیاتر لە 15000 هاوبەشی نوێی کارەبا لە سلێمانی تۆمار کراون

964+

شۆڕش قادری

بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری وزە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ كۆتایی ساڵی 2024 كۆی هاوبەشانی كارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی 540 هەزار و 385 هاوبەش بووە و لە كۆتایی ساڵی 2025 زیادیكردوە بۆ 555 هەزار و 520 هاوبەشی كارەبا، بەوەش ساڵی رابردوو 15 هەزار و 135 هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لەو ژمارەیە 10 هەزار و 684 یان ‌هاوبەشی ماڵان بوون كە كارەبایان وەرگرتووە و تۆماركراون.

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێر...

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێری

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیە...

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیەندرێ