لە کەرکوک

بەتۆمەتی دەستدرێژی کردن بۆ سەر مێردمنداڵێکی کچ سێ کەس دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

بەتۆمەتی دەستدرێژی کردن بۆ سەر مێردمنداڵێکی کچ سێ کەس لە کەرکوک دەستگیر کران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، “بەشی نەهێشتنی تاوانەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە مێردمنداڵێکی کچیان لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقەوە بەمەبەستی بەدڕەوشتی هێناوەتە پارێزگای کەرکوک و بۆ چەند رۆژێک لە ماڵێکدا هێشتوویانەتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ کەسە بە ماددەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دۆسیەکەیان رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

لە خورماتوو منداڵێک بریندارکراوە و گومان هەیە باوکی دە...

لە خورماتوو منداڵێک بریندارکراوە و گومان هەیە باوکی دەستدرێژی کردبێتەسەری