کاربەدەستانی پێنجوێن و مەریوان کۆبوونەتەوە

هەوڵ هەیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ تا ساڵی 2028 بگەیەنرێتە 20 ملیار دۆلار

964+

شۆڕش قادری

هەردوو قایمقامی پێنجوێن و مەریوان کۆبوونەوەتەوە و دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ تا ساڵی 2028 بگەیەننە 20 ملیار دۆلار.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئەم هەفتەیە عەدنان کاکەڕەش قایمقامی پێنجوێن لەگەڵ نژاد جیهانی قایمقامی مەریوان لەو شارە کۆبوونەتەوە و باسیان لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کراوە.

هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە مەرزی باشماخ توانای ئەوەی هەیە، ببێت بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا و دەتوانن بە پلان و بەرنامەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە تا ساڵی 2028 بگەیەننە 20 ملیار دۆلار.

هەر لە دانیشتنەکەدا قایمقامەکانی پێنجوێن و مەریوان سەبارەت بە چۆنیەتی رێگەگرتن لە بەقاچاخبردنی سووتەمەنی و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی مەرزیی گفتوگۆیان کردووە.

رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لە مەرزی باشماخەوە هاتوچۆ...

رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لە مەرزی باشماخەوە هاتوچۆ دەکەن

هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ دەبێتە 24 کاتژمێری...

هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ دەبێتە 24 کاتژمێریی