ئامۆزایەكی شەهید ئەحمەد هێمن

“هەر دەیگوت خوشک و براكانمان لە رۆژئاوا جینۆساید دەكرێن”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بۆنەیەكی تایبەتی بۆ یادی شەهید ئەحمەد هێمن ئەنجامدرا و هاوڵاتیان و چالاكوانان بە بەرزییەوە رێزیان لە خەباتی ئەو كوڕە گەنجە كەركوكییە گرت، كە لە پێناو بەرگری لە رۆژئاوای كوردستان لە رۆژانی رابردوو شەهید بوو.

هەژار جەمال ئامۆزای شەهید ئەحمەد، لە بارەی دوادیداری لەگەڵ ئامۆزاكەی، بۆ 964ی گێڕایەوە، كە پێش ئەوەی بچێتە رۆژئاوا بینیویەتی و قسەی لەگەڵ كردووەز

وتیشی، بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆر كاری تێكردبوو، هەر دەیگوت خوشك و براكانمان لە رۆژئاوا جینۆساید دەكرێن.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو بڕیاری دابوو نەگەڕێتەوە و بەرگری لە كوردانی رۆژئاوا بكات، تا شەهید بوو.

هەژار جەمال لە بارەی بەشداریی خەڵك لە پرسەی شەهید ئەحمەد و كاردانەوەكان، دەڵێت، سوپاسی هەموو خەڵكی كوردستان دەكەین، وایانكرد هەستی كوردایەتیمان زۆر زیاتر بەرزبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوا وەسیەتی شەهید ئەحمەد هێمن بڵاوكرایەوەو كرێكارێكی ...

دوا وەسیەتی شەهید ئەحمەد هێمن بڵاوكرایەوەو كرێكارێكی دیكەش گیانی لەدەست دا