شارەوانی دەسەڵاتی نییە و كۆمپانیا بڕیار دەدات

پێنج ژینگەپارێزی قەسرێ لە کارەکەیان لادراون و داوای چارەسەر دەکەن

+964

ئاکام غەفور-سۆران

ماوەی سێ رۆژە پێنج ژینگەپارێزی ناحیەی قەسرێ لە کارەکەیان لادراون، بە بیانووی ئەوەی کە کارمەند زۆرە، کارمەندەکانیش داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ شوێنی خۆیان و دەڵێن زیاتر لە 10 ساڵە ئەوە کارمانە و مافیان خوراوە.

ژینگەپارێزەکان و بەشێک لە هاوڵاتیانی قەسرێ، ئەمڕۆ چوارەشەممە 4.2.2026 گردبوونەوە و داوای چارەسەرێک دەکەن، شارەوانیش دەڵێت، ئەوەی بتوانین ئێمە بۆیان دەکەین، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین.

نادر قادر، یەکێکە لە ژینگەپارێزەکان و بۆ 964 دەڵێت،” 11 ساڵە کارمەندی شارەوانیم و خاوەن ژن و منداڵم، ئەوە سەرچاوەی بژێویم بوو، ئێستا هیج کارێکی تر نییە بیکەم”.

رەقیب سیروان، یەکێکی ترە لە کارمەندەکان و بۆ 964 دەڵێت، 14 ساڵە کارمەندم و ئێستا دەرکراوم، داواکارین کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن و بگەڕێینەوە سەر کاری خۆمان، لە بڕی ئەوەی موچەمان بۆ زیاد بکەن، دوای ئەو هەموو خزمەتە لە کار دووریانخستینەوە.

لە روونکردنەوەیەکی شارەوانیی قەسرێشدا، کە بۆ 964 نيردراوە، باس لەوە دەکەن، ئەو کارمەندانە گرێبەستیان لەگەڵ شارەوانی نیيە و لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت گرێبەستیان کردووە، بەڵام ئەو کارمەندانە بەبێ ئاگاداری شارەوانی تیروپشکیان کردووە لە نێوان خۆیان کە ئەو کەسانە دووربخرێنەوە، ئێستاش شارەوانی هەوڵی تەواو دەدات کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و کارمەندەکان بگەڕێنەوە سەر کار.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چەند کۆڵانیکی ناحیەی قەسرێ و گوندی ناوپردان لە رووخان ...

چەند کۆڵانیکی ناحیەی قەسرێ و گوندی ناوپردان لە رووخان دەپاریزرێن