گرنگترین رووداوەکان

شەوى رابردوو چى روویدا؟

964+

وریا فەتاح

ئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە:

📌 دۆخەکە لە رۆژئاوا تا رادەیەک جێگیر بوو ئەوەش دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ قۆناغى دووەمى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق جێبەجێکرا و هێزەکانى ئاسایشى سوریا لە قامیشلۆ، جێگیرکران.
📌 لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی، هیوا مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی 964، سەرکۆنەی کەناڵە عەرەبییەکانی کرد کە وێنە دروستەکە لە بارەی رۆژئاواوە ناگوازنەوەو وتی تازە رۆژئاوا بووەتە واقیع و هیوادارم دیمەشق نەکەوێتە ژێر کاریگەری تورکیاو وڵاتانی دیکە. لەم لینکەوە چاوپێکەوتنەکەى ببینن.https://ku.964media.com/369891/
📌هەر لە رۆژئاواوە تا بەزمی قومارکردن لەسەر شەڕی ئەمریکا و ئێران؛ عەقید سەلام زانیاری نەبیستراو لەبارەی شەڕە گەورەکە دەدرکێنێت؛ تەواوی پڕۆگرامەکە لەو لینکەوە ببینن: https://youtu.be/-vPw9LgYalo
📌 لە هەولێر، بەهزاد موحسین چالاکوانێکی چالاکی شارەکە، لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و گیانی لەدەستدا.
📌 ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردی رەحیماوای کەرکوک كەوتە ناو تونێلەكەی ژێریەوە، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندارە.
📌 شەوى رابردوو، سەیفولئیسلامی كوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیا كوژرا.
📌ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، واشنتن بەرپرسانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر نوری مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران، داهاتی نەوتی عێراق کەم دەکەنەوە.
📌 نورى مالیکى رایگەیاند، ئەگەر لایەنە شیعەکان بڕیار بدەن کەسێکی تر لە شوێنی ئەو کاندید بکەن، ئەو لاریی نییە، بەڵام زانیاریی نادروست و چەواشەکارانە بە ترەمپ دراوە سەبارەت بە پرسی کاندیدکردنەوەی ئەو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
📌سکای نیوز: ئێران داوای لە سەرکردە سیاسییەکان و گروپە چەکدارەکانی عێراق کردووە هیچ هێرش و هەڕەشەیەک ئاراستەی ترەمپ نەکەن.
📌 ئێران داوای گۆڕینی شوێنی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن کردووە کە بڕیارە هەینی داهاتوو بەڕێوە بچێت، لە ئیستەنبوڵەوە بگوازرێنەوە بۆ عومان، بە تەنیاش لەگەڵ ئەمریکاییەكان گفتوگۆ بكەن.
📌ئەکسیۆس: ئیدارەی ترەمپ رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی ئێران دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی گفتوگۆکان لە تورکیاوە بۆ عومان و چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەینی کۆببنەوە.
📌میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-35ی ئەمریکی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە کە بەرەو کەشتییەکی ئەمریکی دەچوو.
📌ئاژانسی فارس رەتیکردەوە فڕۆکەکەیان خرابێتە خوارەوە و رایگەیاند دوای تەواوکردنی ئەرکی هەواڵگری لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە.

کە لە شیرینى خەودا بوون چى روویدا؟

کە لە شیرینى خەودا بوون چى روویدا؟