40 وێنەی كاریگەر بڵاونەكرانەوە

100 لە كچانی دۆسیەی ئێپستین داوا دەكەن بپارێزرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

100 كچ لەوانەی بوونەتە قوربانی دۆسیەی جێفری ئێپستینی ملیاردێری كۆچكردووی ئەمریكی، داوا دەكەن ناویان لە دۆسییەكاندا بسڕێتەوە و بپارێزرێن.

دوای ئەوەی هەینیی رابردوو وەزارەتی دادی ئەمریكا بە هەزاران فایلی دیكەی دۆسیەی ئێپستینی بڵاوكردەوە، بە قسەی پارێزەرانی ئەو كچانەی لە فایلەكاندا وێنە و ناویان بڵاوبووەتەوە، “زۆر كاریگەرن” بە دۆسییەكان.

پارێزەری ئەوان داوادەكات تایبەتمەندییان بپارێزرێت و ناو و وێنەكانیان بشاردرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا داواكاری گشتی پام بۆندی نامەیەكی بۆ دادگا ناردووە و دەڵێت، وەزارەتی داد هەزاران فایل و بابەتی دیكەی لە دۆسییەكاندا لابردەوە.

دەشڵێن: ئاشكرابوونی ناسنامەی قوربانییەكان بەبێ مەبەست بووە.

بڕیارە چوارشەممە دادگا لە ئەمریكا چاو لە داواكاریی كچەكان بكات و بڕیاری پێویست بدات.

هاوكات پارێزەرانی قوربانییەكان داوا دەكەن چاودێرێكی بێلایەن دیاریی بكرێت پێش ئەوەی دۆسیەی دیكە بڵاوبكرێتەوە، هەروەك رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژە پێكردووە.

وەزارەتی داد سێ ملیۆن لاپەڕەی دۆسیەكانی بڵاوكردەوە، بەڵام 40 وێنە بڵاونەكرانەوە كە زۆر بە روونی تاوانەكانی دەرخستووە، هێشتا بە هەزاران فایل و وێنەی دیكەش ماون.

كەیسی جێفری ئێپستین دنیای هەژاندووە و پرسیاری زۆریشی دروست كردووە، بەڵام ئایا لە دۆسییەكانی داهاتوودا دەبێت چی بگوزەرێ و كێی تر ریسوا ببێت.

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكران...

بەشی یەكەمی بەڵگەنامەكانی كەیسی جێفری ئیپستن بڵاوكرانەوە