کەرکوک
بە زەبرى دەمانچە و حەربە تاکسییەکەیان لێ سەندە
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
لە کەرکوک باندێک بە سیناریۆی “نەخۆش”، تەکسییەک دەڕفێنن و خاوەنەکەشى لە دەمی مەرگ دەگەڕێتەوە.
شەوی رابردوو، ئەرکان فاتیح کە شۆفێرێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە لە کەرکوک، بەبیانووی گواستنەوەی نەخۆشێک کە گوایە “قاچی شکاوە”، دەکەوێتە داوی سێ گەنجەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەى لێ دەسەنن.
باندەکە بە حەربە و تەقەکردن پەلاماریان داوە، ئەرکان توانیویەتی خۆی فڕێ بداتە خوارەوە، بەڵام وەکخۆى بە 964تى وت “هەر کە چەک و حەربەم بینی، وتم ئیتر تێکەوتم”.
ئۆتۆمبێلەکە کۆرۆلای 2009ـیە و نرخی نزیکەی 11 هەزار دۆلارە، ئەرکان ئەمڕۆ لە دادگاى کەرکوک سکاڵاى تۆمارکرد و داوا دەکات حەقى بسەنن و ئۆتۆمبێلەکەى بۆ بدۆزنەوە چونکە سەرچاوەى بژێویەتى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح