شارەزوور
منداڵێک نوقڵی بەراتی كۆدەكردەوە و ئۆتۆمبێل لێیدا
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
شەوی بەرات بێ رووداوی ناخۆش نەبوو، منداڵێك لە قەزای شارەزوور خەریكی خۆشی و كۆكردنەوەی چوكلێت و نوقڵ بوو، ئۆتۆمبێلێك لێیدا و بە سەختی بریندار بوو، كابرای شۆفێریش هەڵاتووە.
سەهەند سیامەند، پزیشک لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ، ئەمشەو دووشەممە 2.22026 بە 964ی وت، “کەمێک پێش ئێستا منداڵێک بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، منداڵەکە کوڕە و تەمەنی 8 ساڵە، پەلی شكاوە، بەڵام برینی سەختە و دوای چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانە سلێمانی کرا.
وتیشی، “کەسوکارەکەی داوای یاساییان تۆمارکردووە، چونكە شۆفێرەكە رایكردووە و نەوەستاوە و منداڵەكەی جێهێشتووە”.
ئەمشەو لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەبۆنەی شەوی بەراتەوە منداڵان لە كوڵان و شەقامەكانن و ئاهەنگ دەگێڕن و شیرینی و پارە كۆدەكەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا