فێرگەکەی نامدار ئاواز و شیرینی تێکەڵکرد
“توی مەلیک” گەڕەکە تایبەتەکەی سلێمانی جاڕی شەوە جیاوازەکەی “بەرات”ی لێدا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمشەو “شەوی بەرات”ە، گەڕەکە تایبەتەکەی سلێمانی “توی مەلیک” ساڵانە بۆ ئەم بۆنەیە تایبەتمەندی وەرگرتووە و فێرگەی هونەرمەند نامدار قەرەداغیش وەکو هەمیشە ئەم شەوە شیرینە تێکەڵی ئاواز و گۆرانییەکانی تایبەتە بەم بۆنەیە دەکات.
پەیامنێری 964 دیمەنەکانی سەرەتای دەستپێکردنی ئەم بۆنەیە پیشان دەدات و دەردەکەوێت کە ئۆرکێسترای فێرگەکە پڕ بە کۆڵانێکی ئەم گەڕەکەی سلێمانی ئاوازی گۆرانی “شەوی بەرات” دەچڕن و هاوڵاتیانیان لە خۆ کۆکردووەتەوە.
لە ناو كورددا، شەوی بەرات لە نیوەی مانگی شەعبان دێت، ئەم شەوە دەكەوێتە 15 یەمین رۆژی ئەم مانگە، واتە 15 رۆژ پێش مانگی رەمەزان، لە نوێژی شێوان دەستپێدەكات و بە نوێژی بەیانی رۆژی دواتر كۆتایی دێت.
منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکاندا بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ، وەک هێمایەک بۆ ئاشتەوایی نێوان موسڵمانان.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن