لە توركیا دەبێت

ئێران دەستپێكردنی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگەیاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران مەسعود پزیشكیان رایگەیاند، وڵاتەكەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دەكات.

پزیشكیان بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، لە رۆژانی داهاتوو گفتوگۆیەكانیان لەگەڵ ئەمریكا لە توركیا دەستپێدەكات.

چەند رۆژێكە چەند وڵاتێكی وەك توركیا، میسر، قەتەڕ و عومان لە هەوڵی چڕدابوون بۆ ئەوەی ئێران و ئەمریكا لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبكەنەوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكەكانی ئێران، لە رۆژانی رابردووش ئەمریكا هەڕەشەی جدی لە ئێران دەكرد، كە ئەگەر گفتوگۆ نەكەن و رێكنەكەون، ئەوا هێرشی دەكاتەسەر، دوو سێ كەشتی فڕۆكەهەڵگری زەبەلاحیشی هێناوەتە نزیك ئاوەكانی ئێران، لەوانەش كەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن.

ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە

ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە