دوایین ئاڵا تاوەکو 200 ساڵ تەمەنییەتی

سەرمایەدارە کوردپەروەرەکەی سلێمانی چوار ئاڵای کوردستانی بەشێوازی تایبەت دروستکردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی، سەرمایەدارێک چەندە خەریکی کارە بازرگانییەکەیەتی، هێندەش لە خەمی ئاڵای کوردستانە و بەشێکی سەرمایەکەی بۆ دورستکردنی ئەو ئاڵایە بەشێوازێکی تایبەت تەرخانکردووە، تەنانەت دوایین ئاڵا کە دروستی کردووە تاوەکو نزیکەی 200 ساڵ تەمەنی دەبێت.

زاهیری کەریمە رەش، یەکێک لە سەرمایەدارە دیارە نیشتمانییەکانی ئەو شارەیە، هەموو شتێکی کورد بە لایەک، بەڵام ئاڵا بەلای ئەمەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا چوار ئاڵای گەورەی لەسەر بیناکانی لەو شارەدا بە هونەرکاری وردەوە دروستکردووە.

لەبەردەم سەرای سلێمانی، کە دوایین ئاڵای لێ دروستکردووە 964 ئەو سەرمایەدارەی دوواندو لە ناخەوە بە پەیامنێرەکەی وت “هەرچەند لە ئاڵا خەرجبکرێت، هێشتا کەمە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

سەرمایەدارێک نۆژەنکردنەوەی شوێنێک بۆ دادگای هەڵەبجە ل...

سەرمایەدارێک نۆژەنکردنەوەی شوێنێک بۆ دادگای هەڵەبجە لە ئەستۆدەگرێ

سەرمایەدارێک قوتابخانەیەکی 18 پۆلی دروست دەکات

سەرمایەدارێک قوتابخانەیەکی 18 پۆلی دروست دەکات

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروست...

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروستدەکرێت