بازاڕی زێڕ و زیوو زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە و كرێی تەكسیی شەقڵاوەش دابەزیوە

+964

ژووری هەواڵ

خەڵکێکی زۆر لە سلێمانی روویان کردووەتەوە کڕینی زیوو و بەرز و نزمی نرخەکەشی بەشێکیانی دەستخەڕۆ کردووە، هاوڵاتییەک قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا 18 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.

زیو ماڵی خەڵکی کاول کرد

زیو ماڵی خەڵکی کاول کرد

دوو مانگە وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی دابەش نەکردووە، ئەمەش وایکردووە نرخی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکان لە بازاڕەکانی کەرکوکدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

نرخی برنج و ئارد و رۆن بەرزبووەوە

نرخی برنج و ئارد و رۆن بەرزبووەوە

بە رێژەی 10% پێدانی ڤیزە بۆ رێگە وشکانی چوونە حەج، بە هاوڵاتیان عێراق  و هەرێمی کوردستان كەم دەکرێتەوە و لەبری ئەوە رێگای ئاسمانیی زیاد دەکرێ.
ئەمە بڕیاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەیە، لە راگەیەندراوی وەزارەتەکە کە 964 بینوویەتی دەڵێ، پێدانی دەرفەتی حەج بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بە رێگەی وشكانی بە رێژەی 10% كەم دەكرێتەوە، ئەم كەمبوونەوەیەش دەخرێتە سەر رێگەی ئاسمانیی.

ئەمساڵ پاسەکان تا مەککە دەچن و چوونی وشکانیش کەمدەکرێت...

ئەمساڵ پاسەکان تا مەککە دەچن و چوونی وشکانیش کەمدەکرێتەوە

کرێی چوونی تاکسی بۆ شەقڵاوە 25 هەزار بوو ئێستا بووە بە 15هەزار، ئەمە نموونەیە لە داشکاندنی کرێی تاکسی كۆمپانیاییەكی خزمەتگوزاری گەیاندن لە هەولێر، بەو هۆیەوە ژمارەیەک تاکسی دیکە گردبوونەوە و دەڵێن دەبێت نرخ هاوتا بکرێ و بەوشێوەیە کەم نەکرێتەوە، ئەگینا دەبێت پارەی خۆمان بیخەینە سەر.

کرێی تاکسی بەزمی ناوەتەوە و دەڵێن، منافەسە دروست بووە

کرێی تاکسی بەزمی ناوەتەوە و دەڵێن، منافەسە دروست بووە