وێنەی مستەفا حەیدەر ئەو مێردمنداڵەی کە لە هەولێر ونبووە - وێنە؛ پۆلیسی هەولێر
بەنەتەوە عەرەبە
مێردمنداڵێک لە هەولێر ونبووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن
964+
شۆڕش قادری
دوو رۆژە مێردمنداڵێکی بە نەتەوە عەرەب لە هەولێر بزر بووە و پۆلیس و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێنە مێردمنداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، مێردمنداڵێک بەناوی مستەفا حەیدەر و لەدایکبووی ساڵی 2012 ونبووە، هەر کەسێک زانیاری لەسەری هەیە با پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07746623806) بکات.
ئەشواق یاسین دایکی مێردمنداڵەکە بە 964ـی وت، “دوو رۆژە کوڕەکەمان لە ماڵ چووەتەدەر و نەگەڕاوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەیان مۆبایلی پێ نییە و ناشزانن رووی لە کوێ کردووە، داوایشی کرد، هەر کەس سەرەداوێکی دەستکەوت با پەیوەندی بەو ژمارە مۆبایلەی سەرەوە یان پۆلیسەوە بکات.