زەردباوە و 11 تایبه‌تمه‌ندی ئه‌منی تێدایە
بانکی ناوەندی ئێران دراوێکی نوێی 500 هەزار تمەنی خستە بازاڕەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئێران رایگەیاند پێشتر دراوی 500 هه‌زار تمه‌نیان چاپکردبوو بەڵام لەمڕۆ یەکشەممەوە خستوویانەتە بازاڕه‌كانه‌وه، ئەم دراوە نوێیەی به‌رامبه‌ر به پێنج ملیۆن ریاڵە.
میدیاکانی ئێران لە زاری بانكی ناوه‌ندی وڵاتەکەیانەوە بلاویانکردەوە کە دابه‌شكردنی ئه‌م دراوه له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی سوڕانه‌وه‌ی پاره و ئاسانكاری مامه‌ڵه‌ی داراییه، به ئامانجی خێراكردنی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی نه‌ختینه‌یی.
لەمڕۆوە، بانكه‌كان ده‌ستیانكردووه به وه‌رگرتنی ئه‌و دراوه نوێیه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، کە دراوەکە 11 تایبه‌تمه‌ندی ئه‌منی تێدایە بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی مامه‌ڵه پێکردنەکان.
دراوی 500 هه‌زار تمه‌نی به‌رزترین به‌های دراوی ئێرانییه، بۆ ئاسانكاری مامه‌ڵه‌ی گه‌وره و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێویستی هه‌ڵگرتنی بڕێكی زۆر پاره‌ی نه‌ختینه‌یی دانرابوو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه به‌های تمه‌نی ئەم وڵاتە به‌رامبه‌ر به‌دۆلار به‌رده‌وامه له‌دابه‌زین و ئه‌مڕۆ یەکشەممەش به‌های 100 دۆلاری ئەمریکی به‌رامبه‌ر به 12 ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌ن بووە.
ئەمریكا رێگەنادات چیتر غازی ئێران بگاتە عێراق