بۆ مانگی شوبات
عێراق دەستی بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت کرد
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند دەستیان بە خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت بۆ مانگی شوباتی 2026 کردووە و یەکەمجار لە بەغدا و دواتریش تەواوی پاریزگاکانی دیکە دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رایگەیاند فەرمانگەکە سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە تەمویلکردنی موچەی خانەنشینانی دەستەبەرکراوی تەواو کردووە و لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەشەوە دەست بە دابەشکردن کردووە.
داوای لە سەرجەم خانەنشینان کرد سەردانی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەو شایستە داراییەکانیان.