کەوتەخوارەوە
ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کاردا گیانی سپارد
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کارەساتێکی مرۆیی لە قەزای شارەزوور هەمووانی هەژاند؛ ژنە کرێکارێکی دووگیان لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەی کارگەیەکدا، لە بەرزییەوە کەوتەخوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، خۆی و کۆرپەکەی ناو سکی گیانیان لەدەستدا.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە 964ی راگەیاند، خەریکی بەدواداچوونن بۆ زانینی تەمەنی دووگیانییەکەی، چونکە بەپێی یاسا دەبێت کرێکاری ژن 72 رۆژ پێش منداڵبوون مۆڵەتی پێبدرێت و لە کاردا نەبێت.
ئەمە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانە لە مانگی یەکدا لە سنووری سلێمانی، بەڵام ئەمەیان بەهۆی دووگیانیی ژنەکەوە، پێدەچێت کاردانەوەى لێ بکەوێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح