"هەموو کەس دەتوانێ کاری تاکسی بکات"
ئەپێک لە کەرکوک گرفتی بۆ تاکسییەکان دروست کردووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.2.2026، شۆفێرانی تاکسی لە کەرکوک دەستیان بەخۆپیشاندان کرد لە دژی “ئەپی بەڵێ” کە دەڵێن، بووە بەهۆکاری لاوازبوونی کاری تاکسی، لە وەتی دروستکراوە خۆپیشاندەران چەندین جار خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام بێ سود بووە.
ئێستا جگە لە تاکسی زۆر شۆفێر و ئۆتۆمبێلی دیکە خۆیان تۆمار کردووە و دەستیان کردووە بە کاری تاکسی.
عەلی نەجات، شۆفێری تاکسییە بە 964ـی وت، شوێنیان نیە تەنیا لە رێگای مۆبایلەوە بە ئۆنلاین دەتوانین ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەکانمان تۆمار بکەین، هەرچەندە ئەوان نرخەکەیان گرانترە هەزار دینار، بەڵام کاریان باشترە و لەسەدا سەد کاریگەری کردووەتە سەر کاری ئێمە هاوڵاتی لە رێگای ئەپەکەوە پەیوەندی دەکات ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ و چارجەر و ئۆباما دێتە بەر دەرگاکەی چی داوە لە تاکسی.
حەکیم عەلی، شۆفێرێکی دیکەی تاکسیە بە 964ـی وت، وەک ئەوەی گەنجەکان دانامەزرێنن بهێڵن با کارەکەیان بکەن خەڵکی کەرکوک بەهەمووشێوەیەک زەرەرمەندبووە بەغدا دەڵێت، عێراقیە و کوردستایش دەڵێت کوردستانیە، لە نێوانیان خەڵکەکە زەرەر مەند بووە با بکرێت بە هەرێمکی سەربەخۆ.
ئەپی بەڵی، لەلایەن کەسانێکی نادیارەوە لەکەرکوک دروستکراوە، هەر هاوڵاتییەک چی جۆرە ئۆتۆمبێلێکی هەبێت دەتوانێت تۆماری بکات و کاری تاکسی پێ بکات، هاوڵاتی دەتوانێت لە رێگای مۆبایلەکەی دەستیەوە ئەو ئۆتۆمبێلە دەستنیشان بکات و بانگهێشتی بەر دەرگا ماڵەکەی بکات و بیگەیەنێت بەو شوێنەی کە دەیەوێت، ئەوەش بەنرخێکی هەرزانتر لە ئۆتۆمبێلی تاکسی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا