بارەگای نەتەوە یەگکرتووەکان
پێنج رۆژ دەخایەنێ
کوردستان بەشداری لە خولی 92ی گفتوگۆکانی رێککەوتننامەی سیداو دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، دیندار زێباری رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە خولی 92ی لیژنەی رێککەوتننامەی نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان “سیداو” دەکات.
ئەو خولە لە نێوان 2.2.2026 بۆ 6.2.2026 لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، سویسرا بەڕێوە دەچێ.
دیندار زێباری لە بەیاننامەی بەشداریکردنی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێ، لە ئەم گفتوگۆیانەدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراق بەشدار دەبێت و وتار و راپۆرتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی راسپاردەکان بەپێی رێککەوتننامەکە پێشکەش دەکرێ.
لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021–2025) و راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، کاری جددی ئەنجام دراوە و دەستکەوتە بەرچاوی بەدەست هاتووە. ئەم گفتوگۆیانە دەروازەیەکی گرنگ بۆ نیشاندانی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری و توندوتیژی خێزانی، دیندار زێباری وای وتووە.
دەشڵێ، لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان، هەروەها رۆڵی دامودەزگا تایبەتمەندەکان لە بنەبڕکردنی توندوتیژی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی یەکسان دەکرێت، لە گفتوگۆکانی رابردوودا، ژمارەیەک لە وڵاتان هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی وەسف کردووە، بەتایبەتی لە بواری پاراستنی یەکسانی، هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان، پێشوازیکردن لە ئاوارە و پەنابەران و چەندین بواری گرنگی تر.