بە چالاکى هونەرى
عامودا؛ ناوەندێکى هونەرى دڵى منداڵانى ئاوارە خۆش دەکات
964+
ئۆفیسى964ـى رۆژئاواى کوردستان
ناوەندى کلتورڤان لە شارى عامودا، بە چالاکی هونەرى دڵى منداڵانى ئاوارە خۆش دەکات و دەیانەوێت لەو کەشى دڵەڕاوکێ و ئاوارەییە دەریانبهێنن.
ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026، ناوەندەکە بە چالاکییەکى هونەرى مۆسیقا و گۆرانى لە قوتابخانەى شەهید نەجمەدین خەلەف لە شارى عامودا، بۆ ماوەیەک دڵى منداڵانى ئاوارەیان خۆشکرد و دواتریش دیاریان بەسەر منداڵانى بەشداربوودا دابەشکرد.
رائد عەلى، ئەندامى ناوەندى کلتورڤان بۆ 964 باسى لەوەکرد، ئامانجیان لە چالاکییەکانیان بۆ ئەوەیە منداڵانى ئاوارە لە دۆخى ئاوارەیى دەربهێنن و چالاکى جۆراوجۆریان بۆ ئەنجام بدەن و دڵخۆشیان بکەن.
چیمان کە یەکێک لە منداڵانە کە لە شارى رەقە ئاوارەبووە، بۆ 964 قسەى کرد و دڵخۆشى خۆى بەو چالاکییە دەربڕى، بەتایبەت کە دواى چالاکییەکە دیاری وەرگرتووە و دەڵێت: دەستوچاویان خۆش و ماڵیان ئاوا بێت.
ناوەندى کلتورڤان، ناوەندێکى هونەرییە لە شارى رۆژئاوا کە زیاتر سەرنجى لەسەر منداڵانە بەتایبەتیش منداڵانى ئاوارە، بڕیارە رۆژانى داهاتووش چالاکى وێنەکێشان و پیشاندانى فیلم بۆ منداڵانى ئاوارە ئەنجام بدات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح