دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباس بیسترا

ئێران رەتیدەکاتەوە فەرماندەی هێزی دەریایی وڵاتەکە تیرۆر کرابێت

964+

شۆڕش قادری

نوێکرایەوە؛ 16:00

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسـدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 14 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی سەرەتا؛

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران بیسترا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش رەتیدەکەنەوە، فەرماندەی هێزی دەریایی وڵاتەکە تیرۆر کرابێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026 میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لەناو بینایەکدا لەسەر شەقامی موعەلیمی بەندرەعەباس روویداوە و دەنگێکی بەهێزی هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوکە دەستیپێکردووە.

هەر لەگەڵ ئەو رووداوە، ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە کە دەنگۆی تیرۆرکردنی عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران راست نییە و ناوبراو سەلامەتە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانە...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ترەمپ دژی ئێران