سلێمانى
قوتابیانى 12 زانستى دژى وانەى کوردى و عەرەبى گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
جیاواز لە خۆپیشاندانەکانى رۆژانى رابردوو، ئەمڕۆ قوتابیانى پۆلى 12ـى زانستى لە سلێمانى، دژى وانەى عەرەبى و کوردى گردبوونەوە,
ئەوان داوا دەکەن وەک ساڵانى پێشوو، هەردوو وانەى کوردى و عەرەبى بۆ بەشى 12 زانستى ئارەزوومەندانەبێت بۆ هەژمارکردنى کۆنمرە.
کێشەى ئەوان ئەوەیە، دەیانەوێت نمرەکانى ئەو دوو وانەیەیان بۆ هەژمار نەکرێت و تەنیا دەرچوون هەبێت، چونکە وەکخۆیان دەڵێت، ئەوان مێشکێکى زانستیان لەسەرە و ئەو دوو وانەیەش زیاتر ئەدەبین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح