رێوڕەسمەکە بەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچوو
تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاکسپێردرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە دوایین منزڵگەی خۆی لە گۆڕستانی رەحیماوای کەرکوک بەخاک سپێردرا.
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن بەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هاوڕێ و کەسوکاری بەڕێوەچوو.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری