"رۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی زۆر سەختدایە"
لە کەرکوک خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هاوشێوەی هەولێر و سلێمانی، لە کەرکویش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە شەقام و دەنگیان هەڵبڕی.
خۆپیشاندەران دروشمەکانی “یەکە یەکە یەکە، گەلى کورد یەکە و بژى بەرخۆدانى رۆژئاوا دەڵێنەوە و دەڵێن، رۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی زۆر سەختدایە و بۆیە دەبێ هەموو بە یەکدەنگ پشتیوانی خوشک و براکانمان لەو بەشەی کوردستان بکەین”.
ئەمڕۆ بەناو هەینی کوردان لە سلێمانی و هەولێری پایتەخت و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری