48 کاتژمێرى داهاتوو

باران و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:

ئەمڕۆ هەینی :
ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێمەوە نمە باران دەستپێدەکات و پاشنیوەڕۆ بارانەکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت. لە شەودا کاریگەری بارانبارین کەم دەبێتەوە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی شەممە:
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری تەم هەیە. لە دهۆک و ناوچەکانی باکوور نمە باران و بەفرێکی کەم دەبارێت، بەڵام لە شەودا کاریگەری شەپۆلەکە زیاد دەکات و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بەفربارین لە هەموو ناوچە سنوورییەکان. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (2 بۆ 4) پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە:

هەولێر: 13 پلە
سلێمانی: 12 پلە
دهۆک: 10 پلە
هەڵەبجە: 13 پلە
زاخۆ: 10 پلە
سۆران: 6 پلە
حاجی ئۆمەران: 1 پلە

دوای نیوەڕۆ باران و بەفربارین دەستپێدەكات

دوای نیوەڕۆ باران و بەفربارین دەستپێدەكات