قالبى زێڕ
لە کاتژمێر 9:00
ئۆنسەیەک زێڕ بە 5 هەزار و 196 دۆلارە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە شەوى رابردوو، نرخى زێڕ بەخێرایى دابەزى، بەڵام درەنگانێکى شەوى رابردوو و ئەم بەیانییە کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى، بەڵام هێشتا بەراورد بە دوێنێ، زیاتر لە 300 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەک بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینى لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى، نرخى هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 5 هەزار و 196 دۆلار، مامەڵەى پێوە دەکرا، نرخەکەشى بەردەوام لە گۆڕاندایە.
دوێنێ پێنجشەممە لە کاتژمێرەکانى بەیانیدا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 5555 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، هەر ئۆنسەیەکى زێڕ 359 دۆلارى لێبووەتەوە.