زیاتر لە 25 بارهەڵگر
پەروەردەی هەولێر و دەوروبەری هاوكارییان بۆ رۆژئاوا كۆكردەوە
964+
ئەحمەد شەمزین
لە درێژەی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان بۆ رۆژئاوای كوردستان لە هەولێر، كە بە سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەروەردەی قەزاكان بەشدارییان كرد و یەك دنیا كەلوپەل و پێداویستیان پێشكەش كرد.
بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لوقمان سەعید بە 964ی راگەیاند، بە ئەركێكی نیشتمانی و كوردانەیان زانیوە بەشداریی كەمپەینەكە بكەن و زیاتر لە 25 بارهەڵگر كەلوپەل و پێداویستیان گەیاندە دەزگای خێرخوازی بارزانی كرد، بۆ ئەوەی بگاتە خوشك و برایانیان لە رۆژئاوا،
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر ناز جەلال، بە 964ی وت، كەمپەینەكەیان بۆ دوو رۆژی دیكە درێژ كردەوە، كە خۆی ئەمڕۆ كۆتایی دەهات.
وتیشی، هاوڵاتیانی كوردستان و چین و توێژە جیاوازەكان حەزیان كردووە هاوكاری ببەخشن و كەلوپەل و پێداویستی زۆر گەیشتووەتە كۆگانیان و تا ئێستا 80 بارهەڵگر رەوانەی رۆژئاوا كراوە لە هەموو جۆرە پێداویستییەك.
كەمپەینەكەی هەولێر هەشت رۆژە بەردەوامە و دوو رۆژی دیكەش بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا