پەروەردەی شارەزوور

زیاتر لە 14 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکرایەوە

+964
بڕوا مەجید – شارەزوور

پەروەردەی قەزای شارەزوور هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا لەنێوان قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەکەی کۆکردەوە، لە کەمپینێكدا زیاتر لە 14 ملیۆن دیناریان کۆکردەوە.

بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور نەبیل حەمەساڵح، ئەمڕۆ 29.1.2026 بۆ 964 وتی، “ماوەی هەفتەیەکە لەسەر پێشنیاری بەڕێوبەری پەروەردە و بەرپرس و راوێژی بەڕێوبەری ناوەندەکانی خوێندن، هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری (پارە) بۆ کوردانی رۆژئاوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەکەمان راگەیاند، ئەمڕۆش کۆتایی بە کەمپینەکە هات”.

وتیشی، “لیژنەیەک لە پەروەردەکەمان راسپارد بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لە سەرجەم قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن، بڕی 14 ملیۆن و 479 هەزار دینار کۆکرایەوە، کە لە لایەن فەرمانبەران و قوتابیان و مامۆستایان، لەگەڵ دایکان و باوکانی قوتابییەکانەوە بە خواستی خۆیان پارەیان بە کەمپینەکە بەخشیوە، سوپاسی سەرجەم ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و قوتابیانە دەکەین، کە لە کەمپینەکە بەشدار بوون”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

16 بارهەڵگری هاوكارییەكان بەرەو رۆژئاوا بەڕێكران

16 بارهەڵگری هاوكارییەكان بەرەو رۆژئاوا بەڕێكران