کاریگەری لافاوەکە مەترسییە بۆ سەر ژینگە

فریای درەختە بە تەمەنەکانی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە بکەون

964+

فەرهاد حەسەن

دوای ئەوەی لە رۆژی 9.12.2025 لافاو رووبەڕووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بووەوە و زیانی جۆراوجۆری بەجێهێشت، بەڵام هێشتا کاریکەرییەکانی ئەو لافاوە لەسەر ژینگەی ئەم سنوورە ماوە و هەڕەشەی لەناوچوون لەسەر دەیان درەختی بەتەمەن دەکات لکە کەوتوونەتە سەر رێگای گشتی چەمچەماڵ بۆ ناحیەی تەکییە.

هێز و تەوژمی لافاوەکە زۆربەی ئەو ئەو درەختانەی بنکۆڵکردووە و رەگەکانی لە ژێر خاک دەرهێناون.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگەم لە شوێنی درەختەکان لێدوانێکی ڤیدیۆی بۆ 964 ناردووە و داوادەکات هەرچی زووە چارەسەرێکی دۆخی ئەم دارانە بکرێت.

دەشڵێت “پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانم لەو کێشە ژینگەیە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە”.

داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان دەکات هیممەت بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم درەختانە.

لە چەمچەماڵ داوا دەکرێت خواپێداوەکان بەشداری کەمپینی ...

لە چەمچەماڵ داوا دەکرێت خواپێداوەکان بەشداری کەمپینی هاوکارییەکانی رۆژئاوا بکەن

لە لافاوەکەی چەمچەماڵ هەندێک میدیا پێشێلی مافی زیانلێ...

لە لافاوەکەی چەمچەماڵ هەندێک میدیا پێشێلی مافی زیانلێکەوتووانیان کرد