40 تۆن خۆراک و کەلوپەل بۆ رۆژئاوا

لە قەزایەکی بچوک هاوکاری و کۆمەکێکی گەورە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە قەزایەکی بچوک هاوکاری و کۆمەکێکی گەورە، لە هەریر 40 تۆن خواردن و خۆراک و پيداویستی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە، ئەو پارەیەی لە کەمپینەکەش کۆکراوەتەوە خواردنیان پێ کڕیوە و دەینێرن بۆ رۆژئاوا.

کەریم مەرزانی، سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە بە 964ـی وت، “لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی 40 تۆن خۆراک و کەلوپەلمان کۆکردووەتەوە، ئەو پارەیەی لە کەمپەینەکە کۆکرایەوە بۆ منداڵان، شیر و دایبیمان پێ کڕی”.

مەلا غازی باتاسی، مامۆستایەکی ئاینیە و بەژدارە لە کەمپەینەکە، ئەو دەڵێت، “ئەمە ئەرکێکی ئاینی و ئینسانی و نەتەوەیە، ئێمەش هاوئازاری خوشک و براکانی رۆژئاواین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شیر و دایبی بۆ منداڵانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە

شیر و دایبی بۆ منداڵانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە