هەواڵەکان؛
هەڕەشەكانی ترەمپ نرخی دۆلاری لە كوردستان بەرزكردەوە
964+
ژووری هەواڵ
بابەتی گەرمی بازاڕ و كاسبی لە كوردستان، ئەمڕۆ بابەتی نرخی دۆلارە، كە بەرزبووەتەوە و پێدەچێت زیاتریش بەرەو بەرزبوونە بچێت، كاسبكارێكی بازاڕی دۆلاری هەولێریش دەڵێت، هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق، نرخی دۆلاری بەرزكردەوە.
هەڕەشەكانی ترەمپ دۆلاری لە كوردستان و عێراق بەرزكردەوە
كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ كوردانی رۆژئاوا زۆرە و لە چەندین لاوە بە تۆن كەلوپەل و بە ملیۆنان دینار و دۆلار كۆدەكرێتەوە، دەستیان خۆش بێ و ماڵی ئەو خەڵكە ئاوابێت، كە دەستگیرۆیی خوشك و برایانیان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا كەمپینێكی جیاواز و تایبەت لە سلێمانی دەستیپێكردووە، ئەویش كۆكردنەوەی شیر و دایبی منداڵانە.
شیر و دایبی بۆ منداڵانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە
كۆمەك و هاوكارییەكانی خەڵكی باشووری كوردستان بۆ رۆژئاوا بەردەوامن و رۆژانەش بەرەو شارەكانی رۆژئاوا بەڕێدەكرێن و پێداویستی جۆراوجۆریشی تێدایە، ئەوەتا ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دوای شەش رۆژ لە بەڕێوەچوونی “هەڵمەتی کەزی” جگە لە کۆکردنەوەی پێداویستییە مرۆییە جۆراوجۆرەکان، بایی 500 ملیۆن دیناریش پێداویستی تەندروستی و داودەرمان کۆکراوەتەو و رەوانە دەكرێت.
سۆران بە 12 بارهەڵگر پێداویستی و زیاتر لە 200 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆکردەوە
تابلۆیەكی هونەری، كە كاتی خۆی لەسەر خێمەی ئاوارەكان نەخشێنراوە و باس لە تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات، ئەمڕۆ گەڕێندرایەوە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.
تابلۆی (بێشکەی تاوان)ی هونەرمەندی شێوەكار سمکۆ ئەحمەد، کە ماوەیەکی زۆرە لە مۆزەخانەیەکی شاری تۆکیۆ لە وڵاتی ژاپۆن پارێزراوە و بەشداریی چەندین پێشانگاشی کردووە، وەک دوا مەنزڵ لە ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا دانرا.