سەرما و گرژییەكان بەردەوامن
نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.1.2026 نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمەش پەیوەندی بە چەند بارودۆخێكی جیاجیاوە هەیە.
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 67.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە هەمان شێوە بەرزبووەتەوە و بە 62.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمە نرخی ئەم بەیانییەیە بە كاتی كوردستان و بۆی هەیە گۆڕانكاریشی بەسەردا بێت.
شیكەرەوانی بازاڕی ئابووری، ئەو زریانە بەفر و سەرمایەی ئەمریكای گرتووەوە، بە هۆكارێكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەزانن، چونكە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا كەم دەكاتەوە، ئەمە جگە لە پێشهات و گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە بەردەوامن و رەنگە گۆڕانكاریی گەورەش بەڕێوەبن.