لە گوندى شەروێت
قوتابیان: پارەى رۆژانەیان بەخشییە رۆژئاوا
964+
وریا فەتاح
قوتابیانى قوتابخانەى گوندى شەروێت، کەمپینێکى هاوکاریان بۆ رۆژئاواى کوردستان رێکخست و پارەى رۆژانەیان بەخشى بە رۆژئاواى کوردستان.
هێرۆ فەتاح، مامۆستاى قوتابخانەکە بە 964ـى وت،”بەخشین و هاوکارى یەکێکە لە بنەماکانى پەروەردە و فێرکردن، بۆیە وەک قوتابخانەکەمان بڕیارماندا لەم رێگەیەوە هەم قوتابییەکانمان فێرى بەخشین بکەین، هەم هاوکارییەکى کەمى کوردانى رۆژئاوا بکەین”.
“هەر قوتابیان نا، مامۆستایانى قوتابخانەکەش بەشداریان کردووە و هەریەکە و بەپێى تواناى دارایى خۆى، پارەى بە کەمپینەکە بەخشیتوە”، ئەو مامۆستایە واى وت.
قوتابخانەى گوندى شەروێت، دەکەوێتە بنارى قەندیل بە سنوورى قەزاى پشدەر و سەر بە ناحیەى ژاراوەیە.