بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە
لەپێناو رۆژئاوای کوردستان هەولێر ماندوو نابێت
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
زیاتر لە هەفتەیەکە، هەولێرییەکان لە پێناو رۆژئاواى کوردستان لەسەرپێن، دەشڵێن: تا رۆژئاوا پێویستى بێت لەسەرپێ دەمێنینەوە.
هیوا سەید سەلیم، یەکێک لە چالاکوانانى شارەکە بە 964ـى وت،”بەردەوامى دەدەین بە گردبوونەوە و هاوکاریى و پاڵپشتییەکانمان بۆ رۆژئاوا، تا ئەوکاتەى رۆژئاوا پێویستى بێت دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین”.
لەبارەى کاریگەریی ئەو خۆپیشاندان و گردبوونەوانە، هیوا سەید سەلیم بە قسەیەکى مەزڵوم عەبدى وەڵامى پەیامنێرى 964ـى دایەوە کە وتبووى،”پشتگیرییەکان ورە و مۆڕاڵ دەدەن، بە رۆژئاواو شەڕڤانان”.
رۆژانە لە بەردەم قەڵاى هەولێر باخى شار، هەولێرییەکان بۆ پشتیوانى رۆژئاوا کۆدەبنەوە و بە وتنەوەى دروشمى “رۆژئاوا سەردەکەوێ” و بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان، پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح