"هەوڵی راگرتنی توندوتیژییەکانی رۆژئاوا بدەن"

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکومەت دەنێرێت

964+

فەرهاد حەسەن

رەوەندی کوردی لە بەریتانیا نامە بۆ وەزیری دەرەوە و حکومەتی ئەو وڵاتە ناردووە و داوایان کردووە کە هەوڵی راگرتنی توندوتیژییەکانی رۆژئاوای کوردستان بدەن.

سەرباز بەرزنجی کەسایەتی دیاری کورد لەو وڵاتە بلاویکردووەتەوە، جارێکی دیکە بە فەرمی داوایان لە وەزیری دەرەوەی و وەزیرانی حکومەتی بەریتانیا کردەوە کە پێویستە دەستبەجێ توندوتیژییەکانی رۆژئاوای کوردستان رابگیرێن.

لەنامەکەی ئەوە روونکراوەتەوە کە خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی توندوتیژییەکان و شیرازەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە لەبەریەک هەڵدەوەشێتەوە، کورد و کەمینەکان لە بەردەم مەترسییەکی گەورە و هەنووکەییدان.

باس لەوەدەکات، کە بەخۆشحاڵییەوە ئێستا لەلایەن پەرلەمانەوە کۆنوسێک وەک مۆشن بە ئیمزای ژمارەیەک پەرلەمانتاری دۆستی کورد بە فەرمی ئاراستەی حکومەت کراوە و داوای راگرتنی توندوتیژییەکان دەکات، هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانی کورد و خۆبەڕێوەبەری ناوچەکانیان دەکاتەوە.

سەرباز بەرزنجی، رۆژی 28.4.2023 وەك سەرۆكی شارەوانی لەندەن لامبس لە بەریتانیا دەستبەكاربوو، ئەمە یەكەمجار بوو كوردێك بگاتە ئەو پۆستە و لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونیشیدا، نوێنەری چارلسی سێیەم و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەبوون.

مامۆستایەکی سلێمانی بە سروود و گۆرانی پشتگیری رۆژئاوا ...

مامۆستایەکی سلێمانی بە سروود و گۆرانی پشتگیری رۆژئاوا دەکات

عەنكاوەش جگە لە کۆمەك بۆ رۆژئاوا

عەنكاوەش جگە لە کۆمەك بۆ رۆژئاوا "کەزی"شی بۆ دەنێرێت